کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە


فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایدەگەیەنێت، نیازێک ھەیە بۆ ئەوەی یەکێتی لە حکومەتی عێراق پەراوێز بخرێت.

سەبارەت بە تەواوکاری پێکھێنانی حکومەتی عێراق و وەزارەتی داد کە بڕیاربوو بدرێت بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، زانیارییان پێگەیشتووە کە ھەوڵێک ھەیە بۆ دوورخستنەوەی یەکێتی لە حکومەتی نوێی عێراق، لە کاتێکدا بەپێی کورسی پەرلەمانی بێت یەکێتی لە وەزارەتی داد زیاتری بەردەکەوێت.

جەختیشی کردۆتەوە، یەکێتی ئامادەیە بەشداربێت لە خێرا تەواوکردنی کابینەی نوێی حکومەت، بەڵام بێبەشکردنی لە حکومەت غەدرە و ئەو غەدرەش قبوڵ ناکەن و بایکۆتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن بۆ ئەوەی نیساب تەواو نەکرێت.




2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 11:44AM
Print Friendly and PDF
زیاتر