جیهان

حکومەتی فەڕەنسا بریاری زیادکردنی باجی سەر سووتەمەنی هەڵوەشاندەوە


دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک خۆپیشاندان، حکومەتی فەڕەنسا بە داواکاریی خۆپیشاندەران پابەند دەبێت و بڕیاری زیادکردنی باجی سەر سووتەمەنی هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئاژانسی فرانس پرێس لە چەند سەرچاوەیەکی نزیك لە حکومەتی فەڕەنساوە بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ، ئیدوارد فلیپ، سەرۆک وەزیرانی فەڕەنسا بریاری زیادکردنی باجی سەر سووتەمەنی هەڵدەوەشێنێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، رۆژی رابردوو لە کۆشکی ئەلیزێ کۆبوونەوەی وەزیرانی حکومەتی فەڕەنسا بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەك بۆ داواکاریی خۆپیشاندەران بەڕێوەچوو. بڕیاریش بوو ئەمڕۆ حکومەتی فەڕەنسا لەگەڵ نوێنەرانی خۆپیشاندەرە هێلەگ زەردەکان کۆببوایەتەوە، بەڵام  وتەبێژی خۆپیشاندەران رایگەیاند: جوڵانەوەکەیان بەنیاز نییە لەگەڵ حکومەتی فەڕەنسادا کۆببێتەوە.

رۆژی شەممە لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بەهۆی خۆپیشاندان و ئاڵۆزیەوە 133 کەس برینداربوون کە لە ناویاندا 23 ئەندامی هێزە ئەمنیەکانی تێدایە، هەروەها 412 خۆپیشاندەریش دەستگیرکرابوون.


2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 10:52AM
Print Friendly and PDF
زیاتر