عێراق

تائێستا چوار ھەزار و ٦٥٧ روفات لەموسڵ دۆزراونەتەوە


کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ھەڵگرتنەوەی ٤ ھەزار و ٦٥٧ روفاتی لە ژێر بینا روخاوەکانی شاری موسڵدا راگەیاند .

"فازڵ غەراوی" ئەندامی کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە ، لەدوای رزگارکردنی شاری موسڵەوە، تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی روفاتی ٤ ھەزار و ٦٥٧ کەسیان لەژێر بینا روخاوەکانی شارەکەدا ھەڵگرتۆتەوە و لە کۆی ئەو ژمارەیە ناسنامەی زیاتر لە ٢ ھەزار و ٦٦٥ یان زانراوە، تا ئێستاش ھەزار و ٩٩٢ لە روفاتەکان ناسنامەکانیان دیار نییە  ، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە لەکۆی ژمارەی ئەو روفاتانەی دۆزراونەتەوە ٨٥١ یان روفاتی منداڵان بوون. 




2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 10:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر