عێراق

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ناوی کاندیدانی ھەشت وەزارەتی کابینەکەی رادەستی ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و ئەمڕۆش دەنگیان لەسەر دەدرێت.

بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند: بەپێی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆ، دەبێت 48 سەعات پێش ئەنجامدانی کۆبوونەوە بەرنامەی کار و سیڤی کاندیدەکان بگەیەنرێتە دەستی ئەندامان، بەڵام بەرنامەی کار و سیڤی کاندیدەکان درەنگانێکی شەوی رابردوو گەیشتووەتە دەست پەرلەمانتاران، تائێستاش ھەندێک لە ئەندامان سیڤییەکانیان بەدەست نەگەیشتووە، ئەوەش پێچەوانەی پەیڕەوی ناوخۆیە. 

جەختیشی کردەوە، ئەو گرفتانە لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێنە روو کە گرفتی تەکنیکییە یاخود بە مەبەستە و پێویستە روون بکرێتەوە.

سەبارەت بە ناوی کاندیدەکان و نەبوونی ناو و سیڤیی کاندیدی یەکێتی، بڵێسە جەبار فەرمان وتی: گرفتەکە تەنھا کاندیدەکەی یەکێتی نییە، بەڵکو ھەندێک لەو ناوانەی بڵاوکراونەتەوە لەگەڵ رژێمی بەعس کاریان کردووە، ئەوەش نیگەرانی و ناڕەزایەتیی بەشێک لە لایەن و فراکسیۆنەکانی لێدەکەوێتەوە، لەبەرئەوە پێناچێت لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا بتوانرێت پرسی تەواوکردنی کابینەکە یەکلایی بکرێتەوە.



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 9:41AM
Print Friendly and PDF
زیاتر