عێراق

عەبدولمەھدی رەتیدەکاتەوە لەژێر ھیچ فشارێکدا دەست لەکاربکێشێتەوە


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەتیدەکاتەوە لەژێر ھیچ فشارێکدا دەست لەکار بکێشێتەوە.

عەبدولمەھدی لە نامەیەکدا کە ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کردووە نووسیویەتی: ئەوانەی گرەو لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی دەکەن لەژێر ئەو فشارانەی دروستیان کردووە ھەڵەن، جەختیشیکردووەتەوە، کاندیدکردنی فالح فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ و فەیسەڵ جەربا بۆ پۆستی وەزیری بەرگری یەکلاکردووەتەوە و لەرێی دەستەی دەستپاکی و دەستەی لێپرسینەوەشەوە لەسەرجەم کاندیدی وەزارەتەکان دڵنیا بووەتەوە. 

بە وتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق پێکھاتەی حکومەتەکەی کەمترینە لە ساڵی 2003ەوە، ھەربۆیە ئاسایییە ئەگەر ھەندێک لایەن بەشداری لە وەرگرتنی پۆستە وزارییەکاندا نەکەن. 
 



2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 9:36AM
Print Friendly and PDF
زیاتر