جیهان

ئەمریکا داوا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات سزا بەسەر ئێراندا بسەپێنن


ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی تاقیکردنەوە مووشەکیەکەی ئەم دواییەی ئێران کۆدەبێتەوە، ئەمریکاش داوا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکات سزا بەسەر تاراندا بسەپێنن.

بەریتانیا و فەڕەنسا سەبارەت بە تاقیکردنەوە مووشەکیە بالیستیکەکەی ئێران داوای کۆبوونەوەیەکی داخراوی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەن و بریارە سێشەممەی داهاتوو ئەنجومەنەکە تاووتوێی ئەو دۆسیەیە بکەن، لای خۆشیەوە جیریمی هانت، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا نیگەرانیی خۆی لەو بارەیەوە دەربڕیوە و ئەو تاقیکردنەوەیەی بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و بڕیاری 2231ی نەتەوە یەکگرتووەکان ناوبردووە.

لەلایەکی تریشەوە، برایان هۆك، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان ئەو تاقیکردنەوەیەی بە مەترسی ناوبرد و داواشی لە وڵاتانی ئەورووپا کرد، سزا بەسەر بەرنامە مووشەکیەکەی ئێراندا بسەپێنن.

لە چەند رۆژی رابردوودا، ئێران مووشەکیکی بالیستی مەودا ناوەندی تاقیکردەوە، کە بە وتەی میدیاکان، مووشەکەکە لەتوانایدایە کڵاوەی ئەتۆمی هەڵبگرێت.








2 هەفتە پێشتر - Dec 4 2018 9:23AM
Print Friendly and PDF
زیاتر