کوردستان

پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکیان لە سنوری خورماتوو ئەنجامدا


بۆ کۆتاییھێنان بە مەترسییەکانی داعش لەناوچەکە، ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەی خورماتوو و داوێ ئەنجامدا و بەوھۆیەشەوە ١٠ تیرۆریستی داعش کوژران و چەندین چەک و تەقەمەنیش دەستی بەسەردا گیرا.

فەرماندەیەکی باڵا لە ھێزەکانی پێشمەرگە بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سەعات ٦ی بەرەبەیانی رۆژی یەک شەممە ھێزەکانی پێشمەرگە و ھاوپەیمانانی نێودەوڵەتی ئۆپراسیۆنێکی ھاوبەشیان بۆ لەناوبردنی داعش لە ناوچەی "قوڕی چای" لە نێوان خورماتوو و ناوچەی "داوێ"  ئەنجامداوە و بەوتەی ئەو فەرماندە باڵایە، ٥ تیرۆریست لەئاکامی روبەڕوبوونەوەی ھێزەکانی پێشمەرگە و تیرۆریستان کوژراون و، ٥ی تریان لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ھاوپەیمانان بووە. ھەر لەو ئۆپراسیۆنە، دەستگیراوە بەسەر چەندین چەک و تەقەمەنی و ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلدا، و حەشارگە و  سەربازگەیەکی ئەو تیرۆریستانەش تێکشکێندراون.

ئەو ئۆپراسیۆنەکە، لە چوارچێوەی لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش دێت، کە بوونەتە ھەڕەشە لەو سنورەو، لە رێگای گشتی کەرکوک بەغداد لە ماوەی رابردوودا چەندین ھاووڵاتیان رفاندووە جگە لە کارمەندانی ھێزی حەشدی شەعبی.



2 هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 10:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر