کوردستان

پێویستە پەرلەمانتاران لەماوەی مانگێکدا سامانەکەیان ئاشکرابکەن


دەستەی دەستپاکی داوا  پەرلەمانتارانی نوێی ھەرێم دەکات لەماوەی مانگێکدا سەروەت و سامانەکەیان ئاشکرابکەن.

دەستەی دەستپاکی ھەرێم فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان ئاراستەی پەرلەمانتارانی خولی پێنجەکردووە لەوبارەیەشەوە"حاکم ئەحمەد ئەنوەر"سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە پێی یاسای دەستپاکی دەبێت پەرلەمانتار و وەزیر و پلەباڵاکان فۆرمی دەستپاکی و ئاشکراکردنی سەروەت و سامان پڕ بکەنەوە، دوای سوێند خواردنی پەرلەمانتارانیش، فۆرمێک ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کراوە و پێویستە لە ماوەی مانگێکدا پەرلەمانتاران سەروەت و سامانەکەیان ئاشکرابکەن"حاکم ئەحمەد ئەنوەر" وتیشی، بەپێی یاسا ئەگەر پەرلەمانتارێک ئەو فۆرمە پڕنەکاتەوە ، دوو جار بە نوسراوی رەسمی ئاگادار دەکرێتەوە و دوای ئەوەش ئەگەر پابەن نەبوو ، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار دەکرێت.




هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 10:09PM
Print Friendly and PDF
زیاتر