ئابوری

داوا لە عێراق دەکرێت سەرکێشی بە نرخی نەوتەوە نەکات


پسپۆڕێکی بواری نەوت داوا لە عێراق دەکات سەرکێشی نەکات و نرخی نەوت بۆ ساڵی داھاتوو بە 35 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک مەزەندە بکات.

حەمزە جەواھیری پسپۆڕی بواری نەوت رایگەیاندووە: بەھۆی نزمبوونەوەی بەردەوامی نرخی نەوت، پێویستە لەسەر حکومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران لە بودجەی گشتی ساڵی داھاتوودا، نرخی نەوت بە 35 بۆ 45 دۆلار دابنێن، نەک 56 دۆلار.

وتیشی: پێشبینیکردنی نرخی نەوت لە داھاتوودا قورسە و بە دانانی نرخێکی خەیاڵی، حکومەتی عێراق سەرکێشی دەکات و جارێکی تر ئابوورییەکەی رووبەڕووی قەیران دەبێتەوە، ناچاریش دەبێت بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنان، پەنا بۆ قەرزی نێودەوڵەتیی زیاتر ببات. 



هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 1:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر