جیهان

خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا پێویستیان بە 300 ملیۆن ھەلی کارە


بانکی نێودەوڵەتی ئاشکرایکرد، لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە کیشوەری ئەفریقا و خۆرھەڵاتی ناوەڕاستدا، لە دەوروبەری ساڵی 2050، ئەو دوو ناوچەیە پێویستیان بە 300 ملیۆن ھەلی کار دەبێت.

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتووان لە دەوروبەری ساڵی 2050، ناوچەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکووری کیشوەری ئەفریقا پێویستیان بەنزیکەی 300 ملیۆن ھەلی کار دەبێت، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە کە وڵاتانی ناوچەکە لە داھاتوودا، توانای دابینکردنی ھەلی کاریان بۆ 300 ملیۆن کەس دەبێت یاخود نا کە پێویستە لە ئێستاوە ئامادەکاری بۆ بکرێت.

بانکی نێودەوڵەتی پێیوایە، ئەگەر حکومەتی وڵاتانی ناوچەکە لە ئێستاوە چاکسازیی فراوان بۆ باشکردنی کەرتی ئابووری ئەنجام بدەن، ئەگەری زۆرە لە داھاتوودا ھەلی کار بۆ ملیۆنان کەس دابین بکرێت.



2 هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 12:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر