جیهان

کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر گۆڕانکاریی کەشوھەوا بەڕێوەدەچێت


کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی لەسەر گۆڕانکاریی کەشوھەوا لە پۆلەندا دەستیپێکردووە و 2 ھەفتە دەخایەنێت.

ئەو کۆنگرەیە بە سەرپەرشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەدەچێت و نزیکەی 200  نوێنەری وڵاتانی جیھان بەشداری دەکەن. 

لە دوای رێککەوتنەکەی پاریس لە ساڵی 2015، ئەو کۆنگرەیە بە گرنگترین کۆنگرە لەسەر گۆڕانکاریی کەشوھەوا و قەتسیبوونی ھەوا دادەنرێت.

پسپۆڕانی ئەو بوارەش رایدەگەیەنن، ئەگەر جیھان بیەوێت ئامانجەکانی رێککەوتنەکەی پاریس بەدیبھێنێت، پێویستە دەردانی گازە زیانبەخشەکان لەسەر ئاستی جیھان کەمبکرێنەوە، بەشێوەیەک پێویستە دەردانی گازە گەرمەکان تا ساڵی 2030 بە نزیکەی 45% کەمبکەنەوە. 






2 هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 12:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر