جیهان

خاشقچی لە هەوڵی دامەزراندنی سوپایەکی ئەلیکترۆنی بووە دژی سعودیە


کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکا زیاتر لە 400 نامەی نێوان جەمال خاشقچی رۆژنامەنووسی کوژراوی سعودی و عومەر عوبدول عەزیزی هاوڕێی بڵاوکردەوە کە چەند لایەنێکی نادیار لە دۆسیەی کوشتنی خاشقچی رووندەکاتەوە.

عومەر عەبدولعەزیز نەیار و رەخنەگری دەسەڵاتی پاشایەتیی سعودیەیە و لە ئێستادا لە وڵاتی کەنەدا نیشتەجێیە و مافی بە کەناڵی "سی ئێن ئێن" داوە زیاتر لە 400 نامەی واتس ئەپ و پەیامی دەنگی و وێنەیی جەمال خاشقچی بڵاوبکاتەوە، کە لە چەند گفتوگۆیەکیاندا خاشقچی و هاوڕێکەی تاووتوێی دامەزراندنی "سوپایەکی ئەلیکترۆنی" دەکەن کە لەرێی هێڵەکانی ئینتەرنێتەوە لە دژی دەسەڵاتی پاشایەتیی سعودیە چالاکی ئەنجام بدەن و خاشقچیش بۆ ئەو مەبەستە لە مانگی ئابدا بڕی 5 هەزار دۆلاری بۆ هاوڕێکەی ناردووە و بەڵێنی ناردنی پارەی زیاتریشی پێداوە، کە دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ بەسەر ئەم پەیامەیدا، خاشقچی لە کونسوڵخانەی سعودیە لە ئیستەنبوڵ کوژرا.

لە پەیامەکانیدا، خاشقچی نیگەرانی ئەوەیە لەلایەن رژێمی سعودیەوە هێرشی بکرێتە سەر، هەروەها رەخنەی لە دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنیی سعودیە گرتووە لەلایەن ریازەوە، لە پەیامێکیشیدا شازادە محەمەد بن سەلمان و رژێمەکەی بە درندەیەک ناو دەبات کە هەموو شتێك لەبەردەمی خۆیدا لەناودەبات. 





2 هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 11:01AM
Print Friendly and PDF
زیاتر