جیهان

قەتەر لە ئۆپیک دەکشێتەوە


قەتەر لە دەستپێکی ساڵی نوێدا لە رێکخراوی ھەناردەکارانی نەوت (ئۆپیک) دەکشێتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سەعد ئەلکەعبی، وەزیری وزەی قەتەر بڵاویکردووەتەوە، قەتەر لە کانونی دووەمی ساڵی 2019دا لە رێکخراوی ئۆپیک دەکشێتەوە.

وەزیری وزەی قەتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بریاری کشانەوەی قەتەر لە رێکخراوی ئۆپیک لەکاتێکدایە، دۆحە لە ھەوڵی پەرەپێدانی پێگەی نێودەوڵەتی خۆیدایە و بەنیازی جێبەجێکردنی ستراتیجێکی ماوە درێژە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، قەتەر لە پلانیدایە پەرە بە وەبەرھێنانی گازی سروشتی بدات و ئاستی بەرھەمھێنانی ساڵانەی لە  77 ملیۆن تەنەوە بۆ 110 ملیۆن تەن لە ساڵێکدا بەرزبکاتەوە. 



2 هەفتە پێشتر - Dec 3 2018 9:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر