عێراق

یۆنامی: لەمانگی رابردوودا ١١٤ کەس لە عێراق بوونەتە قوربانی


لەمانگی رابردوودا ژمارەی قوربانیانی کردەوە توندوتیژییەکان لە عێراق بۆ نزمترین ئاست لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا دابەزیوەو تەنھا ١١٤ کەس لەو مانگەدا بوونەتە قوربانی. 

بەپێی راگەیەنراوێکی نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق ( یۆنامی) لە مانگی رابردوودا بەھۆی تیرۆرو ململانێ چەکدارییەکانەوە ٤١ مەدەنی کوژراون و ٧٣ی تریش برینداربوون، زۆرترینی قوربانییەکانیش لە بەغدادو دواتر لە نەینەواو ئەنبار بوون.

یان کۆبیچ نێردەی نەتەوەیەکگرتوەکان لە عێراق رایگەیاندوە، ئامارەکانی مانگی رابردوو نزمترینن لەماوەی شەش ساڵی رابردوودا .




2 هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 9:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر