عێراق

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێکۆڵینەوە لە گەندەڵی دەکات


بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیە گەورەکانی گەندەڵی ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بانگھێشتی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی بانکی ناوەند دەکات.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندووە ،ئەنجومەنی نوێنەران بەنیازە لێکۆڵینەوە لەسێ دۆسیەی بانکی ناوەندی عێراقیی بکات ،  لەسەر ئەو بنەمایەش بریارە لەم ھەفتەیەدا سێ لێپرسراوی بانکی ناوەند بانگھێشت بکات ، یەکێک لەو دۆسیانەش کە لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە دەکرێت دۆسیەی ئەو حەوت ملیار دۆلارەیە کە لەماوەی رابردوودا ژێر ئاو کەوت.

جەمال کۆچەر ئاشکراشیکردووە  سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران  لیژنەی دارایی راسپاردووە بۆ چاودێریکردنی دۆسێی ژێر ئاوکەوتن و بە ھەدەردانی پارە لە بانکی رافیدەین و ئەو پارەیەی بۆ دروستکردنی بانکی ناوەندنی نوێ تەرخان کراوە .



2 هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 8:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر