جیهان

ناتانیاھۆ بەتێوەگلان لەگەندەڵی تۆمەتبار دەکرێت


پۆلیسی ئیسرائیل بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی تۆمەتبار دەکات بەتێوەگلان لە گەندەڵی، ناتانیاھۆش تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە.

سەرۆکی پارتێکی ئۆپۆزسیۆنیش داوای دەستلەکارکێشانەوەی ناتانیاھۆ دەکات، پۆلیسی ئیسرایل کۆمەڵێک بەڵگەی لەسەر بنیامین ناتانیاھۆ و ھاوسەرەکەی کۆکردۆتەوە کە تۆمەتباریان دەکات بەوەرگرتنی بەرتیل لە کۆمپانیای بیزیک کە کۆمپانیایەکی زەبەلاحی تۆڕی پەیوەندییەکان و راگەیاندنە.

لای خۆشییەوە وەزیری کشتوکاڵی ئیسرائیل تۆمەتەکانی پۆلیس رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بەم نزیکانە بێتاوانی ناتانیاھۆ رادەگەیەنن.

ھاوکات سەرۆکی پارتی میریتسی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیلیش رایگەیاندووە، ناتانیاھۆ  تێوەگلاوە لە دۆسیەیەکی گەندەڵی ترساناک کە وەرگرتنی بەرتیلە و ھەربۆیە پێویستە دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستەکەی رابگەیەنێت.

لەبەرامبەریشدا ناتانیاھۆ تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ھەنێک لایەن دەیانەوێت پروپاگەندەبکەن.



2 هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 8:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر