وەرزش

تیروپشکی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 لە شاری دبلن راکێشرا


ئەمرۆ لە شاری دبلن تیروپشکی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 راکێشرا کە 55 ھەڵبژاردە تیایدا بەشدارن و لە پاڵاوتنەکەدا و 20 ھەڵبژاردە دەگەنە پاڵەوانێتیی یۆرۆ.

ئەمڕۆ تیروپشکی پاڵیوانێتیی یۆرۆی 2020 راکیشرا کە 55 ھەڵبژاردە بەشدارن و ھەڵبژاردە بەشدارەکانیش دابەش دەکرێت بەسەر 10 کۆمەڵەدا و 5 کۆمەڵە لە 5 تیپ پێکدێت و ٥ کۆمەڵەش لە 6 تیپ پێکدێت و بڕیارە یاریەکانیش لە 12 شاری 12 وڵاتی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

کۆمەڵەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2020 لەمانەی خوارەوە پێکدێن.

کۆمەڵەی یەکەم: ئینگلتەرا، چیک، بولگاریا، مۆنتینیگرۆ، کۆسۆڤۆ
کۆمەڵەی دووەم: پرتوگال، ئۆکرانیا، سربیا، لیتوانیا، لۆکسمبۆرگ
کۆمەڵەی سێیەم: ھۆڵەندا، ئەڵمانیا، ئیرلەندای باکوور، ئیستۆنیا، بیلۆروسیا
کۆمەڵەی چوارەم: سویسرا، دانیمارک، ئیرلەندا، جۆرجیا، گیبرالتار
کۆمەڵەی پێنجەم: کرواتیا، وێڵز، سلۆڤاکیا، ھەنگاریا، ئازەربیجان
کۆمەڵەی شەشەم: ئیسپانیا، سوید، نەرویژ، رۆمانیا، دوورگەکانی ڤارۆ، ماڵتا
کۆمەڵەی حەوتەم: پۆڵەندا، نەمسا، ئیسرائیل، سلۆڤینیا، ماسیدۆنیا، لاتیفیا
کۆمەڵەی ھەشتەم: فەرەنسا، ئایسلەندا، تورکیا، ئەلبانیا، مۆلدۆڤا، ئەندۆرا، 
کۆمەڵەی نۆیەم: بەلژیکا، روسیا، سکۆتلەندا، قوبرس، کازاخستان،  سان مارینۆ
کۆمەڵەی دەیەم: ئیتاڵیا، بۆسنەو ھەرسک، فینلەندا،  یۆنان، ئەرمینیا، لیشتنشتاین



هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 2:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر