ئابوری

عێراق 133 ملیار دۆلار قەرزی لەسەرە


عێراق 133 ملیار دۆلار قەرزارە، وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانیش دەڵێت: ھەوڵەکان بۆ ھەڵگرتنی قەرزەکان بەردەوامە. 

عەبد رەزھەر ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند: عێراق 133 ملیار دۆلار قەرزارە، قەرزە دەرەکییەکانی 73 ملیار دۆلار دەبێت و 49 ملیار دۆلاریش قەرزی ناوخۆییە، وتەبێژی وەزارەتی پلاندان وتیشیـی: لە نێو قەرزە دەرەکییەکان عێراق 41 ملیار دۆلاری قەرزی وڵاتانی کەنداوی لەسەرە کە بۆ سەردەمی رژێمی پێشووی عێراق دەگەرێتەوە و ھەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتیش بەردەوامە بۆ سڕینەوە و ھەڵگرتنی 90% ئەو 41ملیار دۆلارە.


هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 2:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر