ئابوری

ئەمریکا و چین بۆ ماوەی 90 رۆژ ئاگربڕی بازرگانییان راگەیاند


ئەمریکا و چین بریاریان دا بۆ ماوەی 90 رۆژ ئاگربڕی بازرگانی لە نێوانیان رابگەیەنن.

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ھاوتا چینیەکەی شی جین پینگ لە پەراوێزی کۆبوونەوە باڵاکەی G-20 لە بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرژەنتین رەزامەندییاندا لەسەر ھەڵپەساردنی ئەو جەنگە بازرگانیەی لەنێوان ئەو دوو ئابووریە گەورەیەی جیھاندا سەری ھەڵداوە بۆ ماوەی 90 رۆژ، بۆ رەخساندنی دەرفەت لەبەردەم وتووێژی زیاتر لەنێوان نوێنەرانی ھەردوو وڵاتدا بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی ھاتووەتە سەر ڕێی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوانیان. 

لە میانی ئامادەبوونیدا لە خوانێکی تایبەت بە میوانداریی رابەرانی 20 ئابووریە گەورەکەی جیھان، دۆناڵد ترامپ رەزامەندیی دا لەسەر ھەڵپەساردنی ئەو تاریفە گومرگیەی کە خسویەتیە سەر کاڵای ھاوردەی چین و بڕەکەی 200 ملیار دۆلارە، لە بەرامبەریشدا شی جین پینگ بەڵێنی داوە ھاوردەکردنی کاڵای ئەمریکی زیاد بکات.



هەفتە پێشتر - Dec 2 2018 9:59AM
Print Friendly and PDF
زیاتر