جیهان

گروپی بیست بە راگەیەنراوێک کۆتایی بەکارەکانی ھێنا


کۆبوونەوەی باڵای گروپی بیست لە ئەرژەنتین بە دەرکردنی راگەیەنراوێک کۆتایی بەکارەکانی ھێنا. 

گروپی بیست داوای چاکسازی لە رێکخراوی بازرگانیی جیھانییدا دەکات، دووپاتی کردووەتەوە کە بازرگانیی نێودەوڵەتی و وەبەرھێنان دوو کەرەستەی گرنگی بەرھەمھێنان و داھێنانن کە ھەلی کارو گەشەپێدان دەرەخسێنن، بۆ ئەو مەبەستەش پێویستییان بەدامەزراوەیەکی فرەلایەنە، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو رێکخراوە بازرگانییەی ئێستا ھەیە بەتەواوی شکستی ھێناوە لەبەدیھێنانی ئامانجەکانی، بۆیە پشتیوانی لەپێویستی چاکسازییەک دەکەن کە وەڵامدەرەوەی خواستی ئابووریی جیھان بێت.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە ٣١ بەند کراوە دەربارەی قەیرانی کۆچ و ھۆکاری زیادبوونی پێداویستیی مرۆیی لەجیھاندا، ئەوەش خراوەتە روو کە ئەو وڵاتانەی لەسەر کەشوھەوا لە پاریس رێککەوتوون پابەندبوونیان بەرێککەوتنەکە دووپات کردووەتەوە، کۆبوونەوەکەی گروپی بیست بوو بە دەرفەتێک بۆ دیداری نێوان سەرکردەکانی جیھان و تاووتوێ کردنی چەندین دۆسیەی نێودەوڵەتی.



2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 11:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر