جیهان

گرژی و ئاڵۆزییەکانی فەڕەنسا بەردەوامە


شەڕ و پێکدادانی نێوان خۆپیشاندەران و ھێزەکانی پۆلیسی فەڕەنسا لە پاریسی پایتەخت بەردەوامە و تا ئێستا ٦٥ کەس برینداربوون کە ١١یان پۆلیسن، زیاتر لە ١٤٠ خۆپیشاندەریش دەستگیرکراون. 

دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیس خۆپیشاندەرانیان لە ناوچەی کەوانەی سەرکەوتن لە پاریس دوورخستەوە، چەندین ئۆتۆمبێل و خاشاکێکی زۆریان لەسەر رێگە سەرەکییەکان ئاگر تێبەردەواو رەوشی ناوچەکەش ئاڵۆز بووە.

سەرچاوەکانی ھەواڵ ئاشکرایان کردووە لەخۆپیشاندانەکەی رۆژی شەممەدا دژی زیادبوونی باجی سەر سووتەمەنی زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەس بەشدارییان کردووە.

دوای نزیکەی سێ ھەفتە لەخۆپیشاندانەکانیش، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا بەرھەڵستی توندی خۆپیشاندەرانی کرد و رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر جێبەجێکردنی پلانەکانیان و ئەوەش ھێندەی تر خۆپیشاندەرانی توڕە کردووە.



2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 9:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر