جیهان

ئێران دروستکردنی دژە دەریاییەکی پێشکەوتووی راگەیاند


ئێران لەگەڵ یادی چل ساڵەی سەرکەوتنی شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران و رۆژی ھێزی دەریایی، درووستکردنی دژە دەریاییەکی نوێی راگەیاند. 

ئەو دژە دەریاییە نوێیە ماوەی نزیکەی ٦ ساڵ کار بۆ دروستکردنی کراوە و ناوی دژە دەریایی سەھەندە، کێشی ھەزار و ٣٠٠ تەنە و درێژییەکەشی ٩٦ مەترە، ئەو دژە دەریاییە نوێیەی ئێران دەتوانێت بۆ ماوەی نزیکەی ٥ مانگ گەشت بکات بەبێ ئەوەی پێویستی بەوەرگرتنەوەی سووتەمەنی ھەبێت.

ئەو دژە دەریاییە لە رێوڕەسمێکدا لە بەندەر عەباس بەگەڕخرا و یەکێکە لە داھێنانە پێشکەوتووەکانی ئێران، کە بە وتەی فەرماندەیەکی دەریایی، لەو رێگەیەوە ئاسایشی دەریایی دەپارێزن و دەتوانن مەترسییەکان دووربخەنەوە.




2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 8:20PM
Print Friendly and PDF
زیاتر