هەمەڕەنگ

پێشانگای ھاوبەشی ھونەرمەندانی کورد لەتاران بەڕێوەدەچێت


ئێوارەی رۆژی ھەینی ٣٠/١١/٢٠١٨ پیشانگای ھاوبەشی نەقاشی ٨ ھونەرمەندی کورد لەژێر ناوی ێورت دیدار لە گالێری پالپ‌ی شاری تاران کرایەوە.

ئەم پیشانگایە بەرھەمی ھونەرمەندان: ھادی زیائەدینی، ئەرژەنگ کامکار، مەھدی زیائەدینی، ئەحمەد خەلیلی‌فەر، نیکزاد نۆجوومی، ھێرۆ شێخ‌الاسلامی، فەردین سادق ئەیوبی و فەرامەرز خانی لەخۆگرتووە.

لە دەستپێکی پیشانگاکەدا سەبارەت بە پیشانگای ێورت دیدار نوسرابوو: "ژیانی ھاوبەشی مرۆڤ و سروشت ھاوکات لەگەڵ دەستەواژەی نەتەوە لەسەر ئەساسێکی بنەماخوازانە و تێڕوانینی رەخنەییانە و جوانکارییانە بەرھەمەکانی ئەم پیشانگایە لەخۆ دەگرێت. 

ئەم رەنگامەیی تێڕوانینانە ھەموویان لە پێناو زیندووکردنەوەی داب و نەریتی ئەو خەڵکانەدایە کە لە ئاکامی دەست ھاوێشتنی مرۆڤی مۆدێڕن بۆ سنوورەکانی جوگرافیا و نەتەوە، پارچە پارچە بوون. لەم بەرھەمانەدا، توانای بەرزبوونەوەی ھونەری خەڵکێکی پاک و خاوێن کە ھونەر بنەمای ژیانیانە دەبیندرێت.
جێگای ئاماژەیە کە ئەم پیشانگایە بۆ ماوەی ٥ رۆژ تاوەکو ٥/١٢ لە گالێری پالپ‌ی شارای تاران لە شەقامی کەریم‌خانی‌زەند بەردەوام دەبێت.



هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 1:51PM
Print Friendly and PDF
زیاتر