جیهان

سایتی CIA بە زمانی کوردی


دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا CIA بە ١١ زمانی جیھانی کاردەکات کە یەکێک لەوزمانانە زمانی کوردی سۆرانییە.

 لەسایتی رەسمی CIA  سەرحەم زانیارییەکان لەبارەی ئەو دامەزراوەیەوە بە ھەشت زمان بەردەستە کە یەکێک لەو زمانانە کوردی سۆرانییە.

حەوت ھەزارو ١٠٢ زمان لە جیھاندا قسەی پێدەکرێت، دەزگایەکی گەورەی ئەمریکی وەک cia زمانی کوردی  سۆرانی وەک یەکێک لە زمانە سەرکیەکان ھەڵبژاردووەو کاریپێدەکات. 

دەزگای ھەواڵگری ناوەندی ئەمریکا لەساڵی ١٩٤٧ دامەزراوە بە بڕیاری ھەری ئێس، سەرۆکی ئەوکاتی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. 

کاری سەرەکی دامەزراوەکە سەرۆکایەتیکردنی کۆمەڵگای ھەواڵگری ئەمریکاو راوێژکارییە لەگەڵ سەرۆک بۆ کاروباری ھەواڵگری.




2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 12:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر