جیهان

بومەلەرزەیەکی بەھێز ویلایەتی ئالاسکای ھەژاند


بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی ٧ پلە بە پێوەری رێختەر ویلایەتی ئالاسکای ھەژاند. 

بومەلەرزەکە شاری ئەنکۆریجی گرتۆتەوە و دوای بومەلەرزەکەش دانیشتوانی ناوچەکە لە ئەگەری شەپۆلەکانی تسۆنامی ئاگادارکراونەتەوە.

 بومەلەرزەکە زیانی گەورەی بە بینا و رێگەوبانەکانی ئەو شارەی سەر کەنار دەریا  گەیاندوە. ناوەندی چاودێریکردنی بومەلەرزەی ئەمریکا رایگەیاندوە چەقی بومەلەرزەکە  ١٠ کیلۆمەتر لەو شارەوە دوور بوە و قوڵیەکەشی ٤١ کیلۆمەتر بووە لە ڕوی زەویەوە. 

ئەنکۆریج گەروەترین شاری ئەو ویلایەتەیە و ژمارەی دانیشتوانەکەی ٣٠٠ ھەزار کەسە، کە ١٠٠ ھەزاریان لە دەوروبەری شارەکە نیشتەجێن.

 بومەلەرزەکە سەعات ھەشت و سی دەقیقەی سەرلەبەیانی بەکاتی ناوخۆی خۆرئاوای ئەمریکا رویداوە و چەندین بومەلەزەی تریشی بەدوادا ھاتوە کە بەھێزترینیان گوڕەکەی گەیشتۆتە ٥ پۆینت ٧ پلە.



2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 10:04AM
Print Friendly and PDF
زیاتر