جیهان

جۆرج بوش کۆچی دوایی کرد


جۆرج بوش سەرۆکی پێشوی ئەمریکا لە تەمەنی ٩٤ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

وتەبێژی خێزانەکەی بوش لە راگەیەنراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردوە جۆرج ئێچ دەبڵیو بوش کە بە بوشی باوک ناسراوە چەندین نەخۆشیی لەگەڵدا بووە و بە کاریگەریی ئەو نەخۆشیانەی باری تەندروستی تێکچوە و کۆچی دوایی کردوە. بوشی باوک تەنھا یەک جار دەسەڵاتی لە کۆشکی سپی گرتۆتەدەست، لەنێوان ساڵانی ١٩٨٩-١٩٩٣.

جۆرج بوش، باوکی جۆرج دەبڵیو بوش سەرۆکی پێشوی ئەمریکایە کە دوو جار بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا ھەڵبژێردراوە، لەنێوان ساڵانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٩، و کوڕیەکەی تریشی ،جێب بوش،  حاکمی ویلایەتی فلۆریدا بوە و   ساڵی ٢٠١٦  خۆی بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید کردوە.




2 هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 9:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر