عێراق

عەبادی: چەند وەزیرێک لەدەرەوەی سنورەوە کاندید کراون


حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق و سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر رەخنە لە حکومەتەکەی عادل عەبدولمەھدی دەگرێت و دەڵێت، چەند وەزیرێک لە دەرەوەی سنورەرەوە کاندیدکراون.

بۆیەکەمجار لەدوای دەستبەرداربوونی لە پۆستی سەرۆک وەزیران، حەیدەر عەبادی ھەڵوێستی خۆی لەسەر حکومەتی نوێ راگەیاندو جەختی کردەوە، حکومەتی ئێستا لەبەر رۆشنایی رێککەوتنی کوتلەیەکی دیاریکراو بوەو ئەوان بەشێک نین لەو رێککەوتنەو ئیمزاشیان نەکردوە، بەڵام ئەوەش ئەوە ناگەیەنێت کە دژی بن. 

ئاماژەی بەوەشکردوە، ھاوپەیمانێتییەکانی سائیرون و فەتح پشکی شێریان لە وەرگرتنی وەزارەتە سیادی و ناسیادییەکان وەرگرتوە، بۆیە ئەم حکومەتەی ئێستا حکومەتی بەشبەشێنەیە.

 لەبارەی کاندیدکردنی فالح فەیاز سەرۆکی بزوتنەوەی عەتا، عەبادی رایگەیاندوە، فەیاز مەرجەکانی بون بە وەزیری ناوخۆی تیادا نییە، ناونانی وەزارەتەکان بەبێ وردبینی ھەڵەیە، دەبێت ھەندێکیان دەستیان پێ لەکاربکێشرێتەوە.



هەفتە پێشتر - Dec 1 2018 9:23AM
Print Friendly and PDF
زیاتر