عێراق

سکاڵا لە سەر عادل عەبدولمەھدی تۆمار دەکرێت


لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سکاڵا لەسەر عادل عەبدولمەھدی تۆمار دەکات، بەھۆی شاردنەوەی زانیاری لەسەر وەزیرانی کابینەکەی.

حسێن ئەلعقابی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاندوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرپێچی رونیکردوە لە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتدا کە سەرەتاکەی پابەندنەبونێتی بەو مەرجە دەستوریی یاساییانەی بۆ ھەر کاندیدێکی وزاریی دانراون.

ئەلعقابی راشیگەیاندوە، سەرپێچیەکی تری عەبدولمەھدی ئەوەیە ئەو وەزیرانەی دایناون کەسانی متمانە پێکراو نین و زانیارییەکانی لەبارەیانەوە شاردۆتەوە، لەبەر ئەو ھۆکارە بڕیاریانداوە سکاڵای یاسایی لەسەر تۆمار بکەن، بەتایبەت لەسەر پرسی ئەو وەزیرانەی مەرجە یاسایی و دەستورییەکانیان تیادا نییە.



2 هەفتە پێشتر - Nov 30 2018 2:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر