عێراق

متمانە لەدوو وەزیری کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەسەنرێتەوە


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دانیشتنی ھەفتەی داھاتوودا متمانە لە دوو وەزیری کابینەکەی عادل عەبدولمەھدی وەردەگرێتەوە.

بەدر زیادی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ھاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندوە، لەدانیشتنی سێشەممەی داھاتوودا متمانە لەوەزیرانی پەیوەندییەکان و وەرزش و لاوان وەردەگرێتەوە بەھۆی ئەوەی یەکێکیان رێوشوێنەکانی لێپرسینەوەو دادپەروەری و ئەوی تریشیان ئەنجامدانی تاوان دەیانگرێتەوە، بۆئەو مەبەستەش ٥٢ پەرلەمانتار دوایان لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردوە دەنگ لەسەر متمانە لێسەندنەوەیان بدرێت.

زیادی راشیگەیاندوە، پێشئەوەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیران ناوی ھەشت کاندید بۆ وەرگرتنی پۆستی وزاریی رابگەیەنێت، دەنگ لەسەر متمانە لێسەندنەوەکە دەدرێت و ئەوەش بۆ سەرۆک وەزیران کارێکی لەناکاو دەبێت کە زانیاری لەسەر وەزیرەکانی نەبووە.



2 هەفتە پێشتر - Nov 29 2018 5:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر