عێراق

سیستانی: ھیچ بوارێک بۆ ململانێ سیاسییەکان نییە


مەرجەعی باڵای شیعەکان لە عێراق، جەخت لەگرنگیی تەواوکردنی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکاتەوە و ھۆشداریشدەدات لە بەردەوامیدان بە ململانێ سیاسییەکان.

یان کۆبیچ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ عێراق دوای کۆبونەوەیەکی لەگەڵ ئایەتوڵا عەلی سستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ، لە کۆبونەوەکەدا دوایین پێشھاتەکانی عێراق تاوتوێکراوە و سستانی جەختی لە گرنگیی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەت کردۆتەوە لە پێناو پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بەعێراقییەکان و داواشی کردووە وڵاتان دەست لە کاروباری عێراق وەرنەدەن و رێز لە سەروەری وڵاتەکە بگرن .

ھەروەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە پێویستە عێراق سەرچاوەی سەقامگیری بێت نەک گۆرەپانی ململانێ ھەرێمی و نێو دەوڵەتییەکان .

ئەوە لەکاتێکدایە بەھۆی کۆتاییھاتنی ئەرکەکانی، نێردەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق بەجیا سەردانی عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر و عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمەی کرد و پێکھێنانی کابینەی نوێی عێراق تاوتوێکرا .



2 هەفتە پێشتر - Nov 29 2018 5:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر