عێراق

حکومەتی عێراق کار بۆ کاراکردنەوەی بیمەی کۆمەڵایەتی دەکات


ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق داوای کاراکردنەوەی یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی دەکات.

بە سەرۆکایەتی مەھدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرھێنان کۆبۆوەو لە راگەیەندراوێکدا ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران داوایکردوە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی کارا بکرێتەوە بۆ ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن تا مافەکانیان دەستەبەر بکرێت.

عەللاق راشیگەیاندوە، گرنگرترین فاکتەر بۆ چالاککردنەوەی کەرتی تایبەت لە عێراق کاراکردنەوەی ئەو یاسایەیە، چونکە تەنھا رێگەیە بۆ گەرەنتیکردنی مافی کارمەندانی کەرتی تایبەت.



2 هەفتە پێشتر - Nov 29 2018 4:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر