عێراق

داوای زیادکردنی بەشە بودجەی ھەرێم دەکرێت


نوێنەرانی کورد ٩ داواکارییان ھەیە بۆئەوەی لە پرۆژە یاسایی بودجەی ٢٠١٩ی عێراقدا جێگەی بکرێتەوە.

شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوز رایگەیاند، داواکارییەکانیان ئاراستەی لیژنەی دارایی حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی لە پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩دا جێگەیان بکرێتەوە.

داواشیان کردوە ناوی ھەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا بھێنرێت و ئیستیحقاقاتی پێشمەرگە و جوتیارانیش دیاری بکرێت، ھاوکات بەشە بودجەی ھەرێم بکرێتەوە بە ١٧% تا ئەو کاتەی سەرژمێری گشتی لە عێراقدا دەکرێت.

شیروان میرزا وتیشی، چاوەڕوان دەکەن ھەفتەی داھاتوو لیژنە داراییەکەی حکومەت بگەڕێنەوە بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی گۆڕانکارییەکانی بودجە و داواکارییەکانی کورد.




2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2018 9:21PM
Print Friendly and PDF
زیاتر