عێراق

ئێران ھەناردەی گازی شلی بۆ عێراق راگرت


حکومەتی ئێران ھەناردەی گازی شلی بۆ عێراق راگرت، کە بۆ کارکردنی وێستگەکانی کارەبای چەند پارێزگایەکی عێراق بەکاردەھێنرا.

 وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردووە، کارەبای نیشتیمانی ٢٥٠٠ مێگاواتی لەدەستداوە، ئەوەش بەھۆی ئەو زنجیرە بومەلەرزەیەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئێرانی گرتەوە، زیانێکی زۆر  بەر چەند لولەیەکی گواستنەوەی گازی شل بۆ عێراق کەوتووە،لەئێستاشدا پێویستییان بەنۆژەنکردنەوە ھەیە.

 وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکراشیکردووە، وێستەگەکانی گازی مەنسوریە و سەدر و بسمایە راگیراون و ئەوەش گرفتی زۆری بۆ درووستکردوون.

ھەر لەراگەیەنراوەکەدا وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنی ئێرانی بەڵێنیداوە لەچەند رۆژی داھاتوودا بۆرییەکان چاکبکەنەوەو ھەناردەی گاز دەستپێبەکەنەوە.



2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2018 8:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر