عێراق

عەلاوی: وەزارەتە بەتاڵەکان بۆ ماوەیەک وەک خۆیان دەمێننەوە


سەرۆکی ئیئتلافی وەتەنییە رایگەیاند، حکومەتی نوێ بە ھەڵبژاردنێکی پڕ لە خەوش لە دایکبوو، بۆیە وەزارەتە بەتاڵەکان بۆ ماوەیەک وەک خۆیان دەمێننەوە.

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی ئیئتلافی وەتەنییە رایگەیاندوە، لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا چاوەڕوان دەکرا ھەندێک لە وەزارەتەکان بۆ ماوەیەکی زۆر بە بەتاڵی بمێننەوە، کێشەی عێراقیش لەگەڵ حکومەتدا نییە، بەڵکو لە نەخشە رێگەیەکدایە کە چارەسەری رەوشی وڵات بکات، ئەم حکومەتە نوێیەش بە ھەڵبژاردنێک لەدایکبووە کە دور بووە لە بێگەردی.

عەلاوی لەبارەی ھەڕەشەکانی بەردەم حکومەتی عێراقیش رایگەیاندوە، ئەگەر حکومەتی عێراق توانای بەرەنگاربوونەوی تائیفییەت و سەربەخۆیی لە بڕیاردانی نەبێت، ھەڕەشەیەکی مەترسیداری لەبەردەمدایە.



2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2018 5:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر