عێراق

ئەمریکا سزای بەسەر چەند لایەنێکی حەشدی شەعبیدا سەپاند


ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر پڕۆژەیاسایەک نیشاندا کە تایبەتە بە سەپاندنی سزا بەسەر چەند لایەنێکی ناو ھێزەکانی حەشدی شەعبی. لێپرسراوێکی چەکدارانی حزبوڵای عێراقیش دەڵێت: پێویستە ھێزەکانی ئەمریکا خاکی عێراق جێبھێڵن.

رۆژی سێشەممە، ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسای تایبەت بە سەپاندنی سزا بەسەر چەند لایەنێکی ناو ھێزەکانی حەشدی شەعبی پەسەند کرد، کە دیارترینیان عەسائیبی ئەھلی حەق و کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقە. 

عەلی عەبودی، لێپرسراوی پەیوەندیەکانی چەکدارانی حزبوڵای عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ میدیای رەسمیی ئێران رایگەیاند: پێویستە سەرجەم ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بکشێنەوە و تەنانەت رێگەشنادەن یەک سەربازی ئەمریکی لە عێراقدا بمێنێتەوە.

پێشترو لە مانگی ئەیلولی رابردوودا، چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا، داوایان لە ئیدارەی ترامپ کردبوو، سزا بەسەر چەند لایەنێکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بسەپێنێت.

بەوتەی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، پڕۆژەیاساکەی ئەنجومەنی نوێنەران رێخۆشکەر دەبێت بۆ سەپاندنی سزا بەسەر چەند میلیشیایەکی ئەفغانستان و پاکستان، کە بە ھاوپەیمانی حکومەتی سوریا دادەنرێن.




2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2018 11:01AM
Print Friendly and PDF
زیاتر