عێراق

حەشدی شەعبی ئەرکێکی نوێ وەردەگرێت


سەرکردەیەکی باڵای حەشدی شەعبی رایگەیاند: ئەرکی ئێستا و داھاتوویان پاراستنی ئەمنیی سنورەکانی (عێراق - سوریا) دەبێت.

قەیس خەزعەلی سەرکردەی باڵا لە حەشدی شەعبی وتی: بۆ داھاتوو حەشدی شەعبی ئەرکی پاراستنی سنوورەکانی نێوان عێراق و سوریا دەگرنە ئەستۆ، ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن پاش جەنگی دژی داعش، ھێزەکانیان ھەڵبوەشێنرێتەوە.

قەیس خزعەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران، کاریگەری لەسەر رۆڵ و ئەرکی ھێزەکانی حەشدی شەعبی نابێت، وتیشی: ھێشتا ھەڕەشەکانی داعش لەسەر عێراق کۆتایی نەھاتووە و سوریاش سەقامگیر نییە، حەشدی شەعبییش زۆرترین ئەزموونی ھەیە لە جەنگی ڕووبەڕبوونەوەی داعشدا.

خەزعەلی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پێچەوانەی ھەموو ئەو دەنگۆیانەی کە بڵاودەکرێنەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئێستا لە ھەمووکات زیاتر گرنگی ھێزەکانیانی لەبەرچاوگرتووە.



2 هەفتە پێشتر - Nov 28 2018 10:52AM
Print Friendly and PDF
زیاتر