عێراق

عادل عەبدولمەھدی: جموجوڵی داعش لە موسڵ زیادیکردووە


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، سورن لەسەر کردنەوەی ناوچەی سەوز. و ھۆشداریشیدا لە جموجوڵەکانی داعش لەموسڵ.

دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حکومەتی بەغداد سورە لەسەر کردنەوەی تەواو شەقامەکانی ناوچەی سەوز بە رووی ھاتوچۆکردنی ھاووڵاتیانیاندا.

لەبارەی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکومەتیشەوە عادل عەبدولمەھدی رایگەیاند: ھەرکات سیڤی کاندیدەکان بۆ وەرگرتنی پۆستە وزارییەکان پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران کرا، ئەوکات دانیشتن بۆ دەنگدان لەسەریان دەستپێدەکات.

لەبارەی جموجوڵەکانی گروپی تیرۆریستی داعشیشەوە، سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: جموجوڵی داعش موسڵ و ناوچە سنورییەکانی عێراق زیادیکردوە، تەئکیدیشی کردەوە، ھێزە ئەمنییەکان لەو ناوچانە گەڕان و پشکنینیان دەستپێکردوە.



3 هەفتە پێشتر - Nov 27 2018 9:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر