وەرزش

پەیامنێری کوردسات نیوز بە ناوھێنانی مۆرینیۆ گواردیۆلا توڕە دەکات


پەیامنێری کوردسات نیوز لە ئەوروپا بەشداری لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پیپ گواردیۆلا راھێنەری یانەی مانچستەر سیتی کرد کە تایبەت بوو بە باسکردن لە یاری داھاتویان لە چامپیۆنس لیگ بۆ رووبەڕووبنەوەیان لە بەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی .

لە پرسیارێکی پەیامنێری کوردسات نیوز کاتێک ئاراستەی راھێنەرەکەی سیتیزنی کرد و پرسیاری ئەوەی لێکرد کە ئایا لە بەراوردی نێوان خۆی و خۆسێ مۆرینیۆ راھێنەری یانەی مانچستەر یونایتد دا کێ بە باشتر دادەنێت . 

گواردیۆلا بەر لە وەڵامی پرسیارەکە ئاماژەیەکی توڕەی نیشاندا و لە پاشان رایگەیاند ناتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە ، ناتوانێت ئەو جۆرە بەراوردە بکات لەنێوان خۆی و مۆرینیۆدا ، بەڵکو پێویستە ئەو پرسیارە ئاراستەی ھاندەرانی تۆپی پێ بکرێت ئەوان وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە .




2 هەفتە پێشتر - Nov 27 2018 5:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر