هەمەڕەنگ

شارێکی ئاڵاسکا تا 65 رۆژ خۆری لێ هەڵنایەت


لە ئەمرۆوە شارێکی ئاڵاسکا تا ٦٥ رۆژ خۆر نابینن.

شارۆچکەیەکی نزیک لە ویلایەتی ئەلاسکا لە ئەمریکا( Utqiavgik)، بە دانیشتوانە کەمەکەیەوە لە وەرزی پاییزو زستاندا بە شارۆچکەی شەوگارە درێژەکان ناسراوە.

بەو پێیەی لە ئەمڕۆوە رووناکایی خۆر بۆ ماوەی ٦٥ رۆژ ماڵئاوایی لە دانیشتوانە ٤ھەزار کەسیەکەیەوە دەکات.

شارەزایانی بواری کەشناسی دەڵێن، لە ئەمڕۆوە دوای یەک سەعات خۆر ھەڵاتن تاریکایی باڵ بە سەر شارۆچکەکەدا دەکێشێت و تا کۆتایی مانگی یەکی ساڵی نوێ درێژە دەکێشێت.

ئەم دیاردەیە لەگەڵ خۆشیدا سەرنجی فیلم سازە ترسناکەکانی بۆخۆی راکێشاوەو لە ساڵی ٢٠٠٧یش، "دەیڤد سلەید" دەرھێنەری بەریتانی فیلمی"٣٠ رۆژ شەو"ی لەم شارۆچکەیە بەرھەمھێناوە.




2 هەفتە پێشتر - Nov 25 2018 3:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر