هەمەڕەنگ

ڕیکۆردێکی نوێی دروستکردنی پیتزا تۆمار دەکرێت


لە شاری  بۆینس ئایرسی ئەرجەنتین کۆمەڵێک شێف ڕێکۆردێکی نوێیان لە دروستکردنی ژمارەی پیتزا تۆمارکرد و ناویان چووە کتێبی گینسەوە.

شێفەکان توانیان لە ماوەی ١٢ سەعاتدا ١١ ھەزار و ٢٧٧ پیتزا دروست بکەن و ڕیکۆردی پێشتر کە لە ئیتاڵیا بوو بە دروستکردنی ١٠ ھەزار و ٦٥ پیتزا بشکێنن و نازناوە بۆ خۆیان بەرن.

دوای ئەوەی پیتزاکان ئامادە دەکران، دەکرانە کیسی تایبەتەوە و دواتریش دادەخران، جێی ئاماژەیە بە پێی وتەی ڕێکخەرانی چالاکیەکەش زیاتر لە ٣ تۆن ئارد و ٢.٧ تۆن پەنیری ئیتاڵی و ٨٨ ھەزار زەیتوون لە دروستکردنی پیتزاکان بەکارھێنراوە، سەرەڕای ئەوانەش ١٤ فڕن بۆ برژاندنی پیتزاکان بەکار ھێنراون و لە یەک دەقیقەدا ٦ پیتزا دروست کراوە.


3 هەفتە پێشتر - Nov 21 2018 6:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر