ئابوری

ئێران نزیکەی 2 ملیار دۆلاری لەداھاتی نەوت زەرەر کردووە


برایان ھۆک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ ئێران رایگەیاند: سزاکانی سەر ئێران بوونەتە لەمپەڕ لەبەردەم چالاکییەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکەدا و نزیکەی 2 ملیار دۆلاریش زیانی بە داھاتی نەوتەکەی گەیشتووە. 

ھۆک، لە چاوێکەوتنێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ھەوڵی ئەمریکا بۆ گوشینی ئابووریی ئێران بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ھەڵوێستەکانی ئەو وڵاتە گۆڕانکاری بەسەردادێت. 

وتیشی: بەھۆی سزاکانیانەوە، تاران نزیکەی 2 ملیار دۆلاری لە داھاتی نەوت لەدەستداوە و کاریگەری لەسەر چالاکییەکانیشی لە ناوچەکە  ھەبووە. 

بەوتەی ئەو لێپرسراوەی ئەمریکا، ھەڕەشەکانی ئێران بە داخستنی گەرووی ھورمز دوژمنکارییەکی دەریاییە و ئەمریکا لەگەڵ ھاوپەیمانەکانی کار دەکات بۆ پاراستنی ئاسایشی گەرووەکە و بەردەوامیدان بە جموجۆڵی دەریایی نێودەوڵەتی لەو رێیەوە. 



3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2018 2:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر