وەرزش

ریاڵ مەدرید شوێنگرەوەی کریستیانۆی دەستنیشانکرد


یانەی ریاڵ مەدرید، دوای رۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکەی، بیر لەوە دەکاتەوە بە هێنانی یاریزانێکی پیشەگەری بە ئەزموون، شوێنی ئەستێرە پورتوگالیەکە پڕبکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی و کۆتایی هێنان بە ئەنجامە خراپەکانی ئەم وەرزەی، لە پلانیدایە بۆ شوێنگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەست لەگەڵ زلاتان ئیبراهیممۆڤیچی سویدی و یاریزانی یانەی لۆس ئەنجلۆس گالاکسیی خولی ئەمریکیدا ئیمزا بکات.

بڵاوبوونەوەی ئەم راپۆرتە دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، ئەمەش دوای ئەوەیە کە زلاتان لە ئێستادا تەمەنی 37 ساڵە و گومان لەوە دەکرێت بتوانرێت ئاستێکی گونجاو بۆ خولی ئیسپانی پێشکەش بکات، لەگەڵ ئەوەشدا یاریزانە سویدیەکە بە باشترین یاریزانی خولی ئەمریکی بۆ ئەم وەرزە دیاریکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هەردوو یاریزان، ماکسی گۆمێزی یاریزانی یانەی سێلتا فیگۆ و بورخا ئیگلیسیای یاریزانی یانەی ئیسپانیۆل لە لیستی ئەو یاریزانانەدان کە ریاڵ مەدرید بەنیازە بۆندیان پێشکەشبکات.


3 هەفتە پێشتر - Nov 20 2018 9:33AM
Print Friendly and PDF
زیاتر