هەمەڕەنگ

شەپۆلێکی خۆری بەهێز دەگاتە زەوی


پێشبینی دەکرێت زریانێکی تیشکی خۆر بگاتە زەوی و بەریتانیا بە ملیار زیانی لێ بکەوێت.

نوسینگەی گەردونناسی بەریتانیا باس لە  شەپۆلێکی  تیشکی خۆر دەکات  کە دەبێتە ھۆی سوتاندنی کۆمپیوتەر و وەستانی ھێڵی کارەباو ئەنتەرنێت و مۆبایل  ئەگەر بگاتە زەوی. 

ئەم نوسینگەیە پێشبینی رووداوە کان دەکات و رایگەیاندوە شەپۆلێکی تیشکی بەرەورووی زوەی دێت  کە پێشتر  ٢ بۆ ٣ جار لەماوەی دوو قەرنی رابردوودا ھەبووە.  ئەمەش زیانی نزیکەی ٢٠.٥ ملیار دۆلار بە ئابوری بەریتانیا دەگەینێت.

ئەم شەپۆلە ھەتاویە  جەندەھا ناوچەی موگناتیسی چڕ لەسەر رووی زەوی پەیدادەکات زۆر لە جیھازە ئەلیکترۆنیەکان دەسوتێنێت.

گۆڤاری سەنی  بەریتانیا ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر بەریتانیا بتوانێت ھەسارەی دەستکرد بۆ پێشبیی رووداوەکان و چاودێریکردنی خۆردروست بکات دەتوانن لەم زیانە گەورەیە رزگاریان ببێت.

بەپێی لێکۆڵێنەوەکانی نوسینەگەکە ئەگەر بەزووی لە  رووداوە فەزاییەکان  ئاگادار نەبین ئەوا زیانەکان لەماوەی قەرنێکدا دەگاتە ٣٠ ملیار دۆلار . ئەم ھەسارە دەستکردانەی ئێستا لە کۆتای نزیکبونەتەوە و لەرابردوشدا کار بۆ دروستکردنی نەکراوە. ھەروەھا پیویستە بەریتانیا سیستمیکی ئاگادارکردنەوە  دروستبکات و لەرێھگیەوە بەکارھێنەراانی کۆمپیوتەر ئاگادرابکرێنەوە بۆ ئەوەی جیھازەکانیان بکوژێننەوە. 

ھەروەک ھەمان زریان لە ساڵی١٩٨٩ کە تەنھا چەند خولەکێک تیشکی زۆر تینەکەی زیادی کردوەو شەپۆلێکی کارۆموگناتیسی پەیدابووەو بۆتە ھۆی سوتاندنی ھێڵی تەلەگراف لە ئەوروپا. 

پێشتریش نوسینگەی ئەنجومەنی  وەزیرانی بەریتانیا  قسەیان لەسەر کارەساتە نیستیمانی و سروشتیەکان کردوە بە جۆرێک زریانەکانیان پۆلێن کردوەو  زریانی ھەتاوی بە مەترسیدارترین کارەساتی سروشتی هەژمارکراوە.



3 هەفتە پێشتر - Nov 19 2018 7:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر