ئابوری

نرخی نەوت بەرزبووەوە و گەیشتە 67 دۆلار و 32 سەنت


بە کاریگەریی پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لەلایەن وڵاتانی رێکخراوی ئۆپیک، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد. 

بڕیارە وڵاتانی ئەندامی ئۆپیک، رۆژی 5ی کانونی یەکەمی داھاتوو لە بارەگای رێکخراوەکە لە ڤییەنا کۆببنەوە و بڕیاری کۆتایی لەسەر کەمکردنەوەی بەرھەمھێنانی نەوت لە ساڵی 2019 بدەن.

بەھۆی ئەوەش کە پێشبینی دەکرێت ساڵی داھاتوو وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک و ھەناردەکارانی سەربەخۆ بەرھەمھێنانی نەوت کەم بکەنەوە، نرخی نەوت 56 سەنت بەرزبۆتەوە و گەیشتووەتە 67 دۆلار و 32 سەنت بۆ ھەر بەرمیلێک. نەوتی خاوی ئەمریکاش 70 سەنت بۆ یەک بەرمیل بەرزبۆتەوە و گەیشتووەتە 57 دۆلار و 38 سەنت.



3 هەفتە پێشتر - Nov 19 2018 1:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر