ئابوری

ھەناردەی ئێران بۆ عێراق 21%ەو ھاوردەی لە عێراقەوە تەنھا لە 1%ە


حکومەتی ئێران رێژەی لە 21%ی کەلوپەلەکانی ھەناردەی عێراق دەکات، بەڵام تەنھا رێژەی لە 1% ھاوردەی وڵاتەکەی لە عێراقەوەیە.

ئیبراھیم محەمەد رەزا زادە، لێپرسراوی کاروباری عێراق لە ژووری بازرگانی ئێران و راوێژکاری بازرگانیی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق رایگەیاندووە: رێژەی لە 21%ی کەلوپەلەکانی ئێران ھەناردەی عێراق دەکرێن و لە ئێستادا ئیمارات و تورکیا و چین و ئێران سەرەکیترین ئەو وڵاتانەن کە زۆرترین ھەناردەیان بۆ عێراق ھەیە و کەلوپەلەکانیان بەشێکی زۆر لە بازاڕەکانی عێراق پێکدەھێنن، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەکاتێکدا ئێران بەشێکی زۆری کەلوپەلەکانی ھەناردەی عێراق دەکات، بەڵام تەنھا رێژەی لە 1%ی پێداویستییەکانی لە عێراقەوە ھاوردە دەکات.




3 هەفتە پێشتر - Nov 19 2018 12:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر