ئابوری

بانکی رافیدەین لەبارەی پارە ژێر ئاو کەوتوەکەوە روونکردنەوە دەدات


بانکی رافیدەینی عێراق لەسەر ژێرئاو کەوتنی بڕی حەوت ملیار دینار بە ھۆی لافاوەوە، سەرسوڕمانی خۆی پیشاندا کە بۆچی لەم کاتەدا ئەو مەسەلەیە وروژێنراوە.

لە راگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەین بڵاویکردۆتەوە، ژێرئاو کەوتنی حەوت ملیار دینارەکە روداوێک بوە ساڵی ٢٠١٣ رویداوە کە کەمال حەسەنی بەڕێوەبەری گشتی بوەو ئەویش گۆڕیویەتییەوە، لەناوبردنی ئەو بڕەش بەپێی یاساو رێنماییەکانی تایبەت بە بانکی ناوەندی کراون لەژێر چاودێری دەزگا چاودێرییەکانی دەوڵەتدا.

راشیگەیاندوە، گۆڕینەوەی پارەیەکی نا تەندروست ئەگەر بەکاربھێنرێت ئاستەنگ بۆ بانکی ناوەندی دروستدەکات ئەو کارەشی کراوە ھەنگاوێک بوە بۆ پارێزگاریکردن لە دراوی ناوخۆیی، ئەو پارانەی ژێرئاو کەوتون لە بنەڕەتدا بۆ گۆڕینەوە دانرابون، چونکە تەمەنیان تەواو ببو.



3 هەفتە پێشتر - Nov 17 2018 10:00AM
Print Friendly and PDF
زیاتر