کوردستان

کۆبۆنی خۆراک دەکرێت بەکارتی زیرەک


بەپێی پڕۆژەیاسایەک لە داھاتوودا لەجیاتی کۆبۆنی خۆراک، کارتی زیرەک بەکار دێت.

کۆبۆنی خۆراکی ھاووڵاتیان گۆرانکاری بەسەردا دێت و دەکرێت بەکارتی زیرەک، نەوزاد ئەدھەم، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی ھەرێم راگەیاندووە: بەپێی پڕۆژەیاسایەک لە داھاتوودا لەجیاتی کۆبۆنی خۆراک، کارتی زیرەک بەکار دێت. 

وەزارەتی بازرگانیی ھەرێمیش پشتگیریی سیستەمی کارتی زیرەک دەکات، پڕۆژە یاساکەش لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو خێزانانەی داھاتی رۆژانەیان لە پێنج دۆلار کەمترە لەو پڕۆژەیە سوودمەندبن لە ماددەکانی خۆراک ھەروەھا ئەوانەی مووچەیان لە یەک ملیۆن و نیو زیاترە، ئەوا کۆبۆنی خۆراک نایانگرێتەوە، ھەرێمی کوردستانیش بۆچوونی خۆی سەبارەت بەو پڕۆژەیاسایە خستووەتەڕوو، وەزارەتی بازرگانیی ھەرێم پێشنیازیشیکردووە لە ساڵانی داھاتوودا چاکسازی لە کۆبۆنی خۆراکدا بکرێت.



مانگ پێشتر - Nov 13 2018 9:46PM
Print Friendly and PDF
زیاتر