جیهان

ئیسرائیل و حەماس ئاگربەستیان راگەیاند


دوای دوو رۆژ لە شەڕ و بۆردومانکردنی نێوانیان، ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس گەیشتنە ئاگربەست.

ئەمڕۆ ژمارەی قوربانیانی ئاڵۆزیەکانی سەر سنووری ئیسرائیل و کەرتی غەززە بۆ حەوت کوژراو بەرزبووەوە بزوتنەوەی حەماسیش پێشتر رایگەیاندبوو: ھەرکاتێک ئیسرائیل ھێرشەکانی رابگرێت، حەماسیش ئاگربەست رادەگەیەنێت. 

ئاڵۆزییەکانی  نێوان ئیسرائیل و حەماس ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە و بەھۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل ٧ فەڵەستینی کوژراون، حەماسیش ٣٠٠ مووشەکی ئاراستەی شارە ئیسرائیلیەکان کردووە و بەھۆیەوە ٢٠ ھاووڵاتیی مەدەنیی برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە. ھێزی ئاسمانیی ئیسرائیلیش لە وەڵامی ئەو ھێرشانەدا زیاتر لە ٧٠ ئامانجی بزوتنەوەی حەماسی لە کەرتی غەززە کردووتە ئامانج، کە لە ناویاندا کەناڵی ئاسمانیی ئەقسا و بارەگای ھەواڵگریی سەربازی سەر بە بزوتنەوەی حەماسی بۆردومان کردووە. ئێوارەی ئەمڕۆش ھەردوولا ئاگربەستیان راگەیاند.





مانگ پێشتر - Nov 13 2018 8:44PM
Print Friendly and PDF
زیاتر