کوردستان

عادل عەبدولمەھدی بۆ کوردسات نیوز دەدوێت


عادل عەبدولمەھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: ھەرێم و بەغداد کێشەکانی رابردوو، بەتایبەت لەسەر دۆسیەی نەوت چارەسەر دەکەن.

عادل عەبدولمەھدی لە کۆنفرانسی ھەفتانەی خۆی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد: پەیوەندییەکی باش لەنێوان ھەرێم و بەغداد ھەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی رابردوو، وتیشی: نیەتێکی باش ھەیە بۆ رێککەوتن لەگەڵ ھەرێم لەسەر پرسی نەوتی کەرکوک.

لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری کوردسات نیوز لە بارەی بودجەی پارێزگای ھەڵەبجە، عادل عەبدولمەھدی وتی: پرسی دابینکردنی بودجەیەکی تایبەت بۆ پارێزگای ھەڵەبجە خراوەتە بەردەستیان و تاووتوێی دەکەن.

عادل عەبدولمەھدی، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: ئەو ماوەیەی لەبەردەستمان ھەیە تەواوی کابینەکە پێکدەھێنین.

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاند: سەرەڕای جموجوڵەکانی داعش رەوشی ئەمنیی عێراق باشە و بەرە و باشتریش دەڕوات، تەواوی سنورەکان لەگەڵ سوریا کۆنتڕۆڵکراوە، وتیشی: پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەپارێزن.



مانگ پێشتر - Nov 13 2018 7:57PM
Print Friendly and PDF
زیاتر