وەرزش

کێشەکانی عوسمان دیمبلی و بارسێلۆنا ئاڵۆزتر دەبن


تا دێت کێشەکانی عوسمان دیمبلی لەگەڵ بارسێلۆنا ئاڵۆزتر دەبێت و دیدیە دیشامپی راھێنەری فەڕەنساش بەتوندی ھێرشدەکاتە سەر دیمبلی و ھۆشداریدەدات ئەگەر دەیەوێ بگەڕێتەوە پێکھاتەی بارسا دەبێت رەفتارەکانی چاک بکات.

لە یاری رابردوودا بارسێلۆنا لە کامپ نۆ بە ریاڵ بیتیس دۆڕا، بەپێی زانیاریەکانیش عوسمان دیمبلی بە بەرپرسانی یانەکەی وتووە نایەوێت بچێتە راھێنانەکان و بەشداری بکات، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک کە لەپێکھاتەی بارسا دورخراوەتەوە و یاری پێ ناکرێت.

سەبارەت بەو بابەتە، دیدیە دیشامپی راھێنەری فەڕەنسا رایگەیاند: من نامەوێت دەست بخەمە کاروباری یانەی بارسێلۆنا، بەڵام عوسمان دیمبلی ھەمیشە لە راھێنانەکان دوادەکەوێت پێشتر لە ھەڵبژاردەکە بە ھەمان شێوە بوو. 

وتیشی: پێویستە دیمبلی رەفتارەکانی باش بکات ئەگەر دەیەوێت یاری بکات، نابێت بھێڵێت ببێت بە کەسێکی خراپ و دواتر مافی ئەوەی نەمێنێت یاری بۆ یانەکەی و ھەڵبژاردەکەی بکات


مانگ پێشتر - Nov 13 2018 11:37AM
Print Friendly and PDF
زیاتر